زاری كرمانجی-چۆمان
سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، ئاگاداری دانیشتووانی سنوروكە دەكاتەوە، ئەوانەی زەووی سندوقیان هەیە، سەردانی شارەوانی بكەن بۆ تۆماركردنییان.
لەمباریەوە موخلیس ناوەندەیی،سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی گووت ” ئاگاداری هاووڵاتییانی سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان دەكەینەوە، كەوا هەر كەسێك خۆی بە خاوەنی زەوی سندوقی دەزانێت، با سەردانی شارەوانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنیان و كە كاتێكی دیاریكراو بۆ ئەم مەبەستە دیاری كراوە”٠
ئاشكراشی دەكات ” دوا مۆڵەت بۆ تۆمار كردنی زەووی سندوقی تا ڕێكەوتیی 10ی3ی2024 دیاری كراوە، دەتوانن داواكارییەكانیان تا ئەم ڕێكەوتە پێشكەش بكەن.