زاری كرمانجی-سۆران
بەگۆتەی دانیشتووانی قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، بەشێك لە هاووڵاتییان لەكانی وەرگرتنی مۆڵەت و دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان، جگەلەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر بلۆك و كەرستەی خانووبەرە لەسەر شەقام و ڕێگاكان دەهێڵنەوەو بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران درووست دەكەن، لەهەمانكاتیشدا شەقامەكە پڕدەبێت لەو قۆرت و چاڵ”.
داواكارن لە سەرۆكایەتی شاروانی سۆران، بەدواداچوون بۆ ئەم جۆرە گرفتانە بكرێت و ئەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن، یان زیان بە ڕێگاو شەقامەكان دەگەیەنن و دەبنە بەربەست لەبەردەم هاتووچۆ، لێپێچینەوەو پێبژاردنیان بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە دیاردەیە نەمێنێت.