شارەزایی بواری كەشناسی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆڵە سەرمایە و بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرمای راگەیاند.
شارەزای بواری کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند” ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ کاریگەری شەپۆلی سەرما لەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنێت، بەڵام لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە بەتەواوی کاریگەری ڕەشەبا و سەرما لە تەواوی ناوچەکان نامێنێت”.
ئەم كەشناسە پێشبنی ئەوەشی كردووە” پلەکانی گەرما لە رۆژینی هەینی بەراورد بە ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە ٥ پلەی سیلیزی و لە هەولێر و دهۆکیش نزیکەی ٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە”.