سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆنگرێسمانێكی ئەمەریكا كۆ بوونەوە، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 28/2/2024، بە كاتی ئەمەریكا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن، هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆ بووەوە.
سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێس نیشان دا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.
دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.