زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەیەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەزاری كرمانجی گووت ” دوێنێ چوارشەممە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆك شارەوانییەكان كۆبوونەوەی گشتیمان ئەنجامدا، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بابەتی زەوی و زار و دروستكردنی نەخشەی كەرتی، ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە كاتی خۆیدا بە كوالێتی باشتر”.
گووتیشی: ” هەر لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا ڕووپێو سەعدی صالح باس لە چۆنیەتی بە GIS كردنی شەقام و كۆڵانەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئامادەبووان كرد، لە پێناو بەرەوپێش بردنی زیاتر و خزمەتكردنی هاونیشتمانیان.