ئا: دڵدار عەزیز
یوتیوب کوالێتی 4k دەکاتە پارە ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری دروست کردووە لای بەکارهێنەرانی ئەم پلاتفۆڕمە.
بەگوێرەی ئەو پۆستانەی لە رێدیت و تویتەر بڵاوکراونەتەوە، یوتیوب تایبەتمەندی (premium)ی زیادکردووە بۆ بینینی فیدیۆی 4k، واتە ئەوانەی کە دەیانەوێت فیدیۆکە بە کوالێتی 4k ببینن دەبێ ئەو بڕە پارەیەی کە دیاریکراوە بە شێوازی دیجیتاڵی بدەن بە کۆمپانیاکە، بەڵام یوتیوب تاوەکو ئێستا هیچ راگەیندراوێکی نەبووە لەسەر ئەم بابەتە”.
لە ساڵانی رابردوو چەندین کۆمپانیا هەوڵیانداوە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکانیان بکەنە پارە، یوتیوبیش بەهەمان شێوە دەیەوێت لە داهاتوودا ئەم کارە بکات و لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییانە زۆرتریش بن”.