زاری كرمانجی:
قائیمقامی قەزای خەلیفان، رایگەیاند:” دوای هەوڵێكی زۆر دواجار رەزامەندی جێبەجێ كردن و قیڕتاوكردنی چەند گەڕەك و كۆڵانێكی خەلیفان وەرگیراون و لە داهاتووێكی نزیكدا دەست بەجێبەجێ كردنییان دەكرێت .
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی خەلیفان، بۆ زاری كرمانجی وردەكاری وردەكاری پڕۆژە خزمەت گوزارییەكانی ناوچەكە، دەخاتەڕوو و دەڵێت:” رەزامەندی چاككردن و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێ، شەقامێكی سەرەكی گوندی كەلەكین، شەقامە ناوخۆیەكانی گوندی ئاڵانە، چاككردنی رێگەی سەرەكی لێڕەمیر، چاككردن و قیڕتاوكردنی رێگەی دۆڵی مەلەكان وەرگیراوە و دەست بە جێبەجێ كردنییان دەكرێت.
ئاشكراشی دەكات، پڕۆژەكانیش بە گوژمەی یەك ملیار و 750 ملیۆن دینار، لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و خزمەتێكی باش بە ناوچەكە دەكات”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لەسەنتەری قەزای خەلیفان تا ئێستا ژمارەیەك گەڕەك و كۆڵان هێشتا خزمەت گوزارییان پێنەگەیشتووە، دوای بە قەزاكردنی پلان و بەرنامەی حكوومەتە گرنگی زیاتری پێبدات و لە پڕۆژەی زیاتری خزمەت گوزاری جێبەجێ بكات.