زاری كرمانجی- ڕواندز:
پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز، پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ قوتابییانی بەشی شێوەكاری دەكاتەوە.
دانا مستەفا، بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “سبەی پێنج شەممە، كاتژمێر 10ی بەیانی، بەشی شێوەكاری، پێشانگایەك بۆ قوتابییانی قۆناغی ( یەكەم، دووەم، سێیەم و چوارەم) لە باڵەخانەی پەیمانگە دەكاتەوە”.
گووتیشی: “تابلۆیەكان پێكهاتوون لە هێلكاری، ڕەنگی ئاوی، دیزاین و زەخرەفە، كە بەرهەمی دەستی قوتابییانن”.