مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگەی سەرەكیی قەزای بەردەڕەش – ناحیەی كەلەك، پێنج كەس بوونە قوربانی .
ئازاد تەها گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك ڕاگەیاند “كاتژمێر 10:45 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەر ڕێگەی سەرەكی بەردەڕەش-كەلەك، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ئۆپێرایەكی تایبەت و تانكەرێك ڕوویدا، كە بەو هۆیەوە پێنج كەس كە سێ ژن و منداڵێك و پیاوێكن، گیانیان لەدەستداوە.”
ساڵی ڕابردوو بە پێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك، 22 كەس لە كۆی 175 ڕووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاكە گیانیان لەدەستداوە.