زاری كرمانجی:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە، ئێستە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستی پێكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی شوبات، كاروان عەلی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، راگەیاند، شەوی رابردوو تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە نزیكەی سێ سەعات توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و زیاتر لە 100 دوكان سووتاون.
زیاتر گوتی، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرەكە دەستی پێ كردووە، جارێ هۆكارەكە نازانن و دەبێت ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیە دەریبخەن هۆكارەكەی چی بووە.
باسی لەوەش كرد، ئەوەی گرنگە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زیانەكان تەنیا مادی بوون، دوای لێكۆڵینەوەش زیانەكان دیاری دەكرێن.
شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە، سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر و تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش، لە شوێنەكەدا بوون تا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.