زاری كرمانجی-دیانا:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژی دوو سایدی زانكۆی سۆران لە گەڕەكی دێڵزیان سەر بە ناحیەی دیانا.
كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە گوژمەی (849.800.000) دینار دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژی دوو سایدی زانكۆی سۆران تا بینایەی ئیدارەی سەربەخۆ”.
پڕۆژەكە بە سەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران ئەنجام دەدرێت، بە تەواوبوونی خزمەتێكی زۆر بە خەڵكی ناوچەكە و قوتابیانی زانكۆ و كۆلێژی تەكنیكی سۆران دەكات.