نوسینی / شةهرام نەجات احمد
تورکەکان بەدرێژای مێژوو دژی دروستبوونی قەوارەی کوردی پلانیان گێڕاوەو دژایەتیان کردووە، هەمیشە هەوڵی لەوناوبردنی میرنیشینە کوردییەکانیان داوە تاکو یەکگرتوو نەبن دەوڵەتی کوردی دروست نەبێت بەردەوام پەرتەوازە بن، سوارەی حەمیدیە لە دوای شکشت پێهێنانی جوڵانەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بۆ سەربەخۆی کورد ئەم یەکە سەربازییە هاتەبوون لەسەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم. سوارەی حەمیدییە بۆ وەدیی هێنانی چەند ئامانجێک دروست بوو یەکێک لەو ئامانجانەش ناشیرین کردنی مێژووی کورد و بەدەست هێنانی چەند دەستکەوتێکی مێژووی لەسەر حیسابی کورد بەدەست بێنن. سوڵتانی عوسمانی دەمێک بوو هەستی بە گرینگی کورد کردبوو بۆیە هەمیشە لەهەوڵدان بوو کوردەکان بەلای خۆی ڕابکێشێت تاکو ئامانجە سیاسیەکانی خۆیان بەدی بێنن لەکات و ساتێکیش دابوو تورکەکان هەڕەشەی ڕووساکانیان لەسەر بوو، لە قەیرانێکی ئابووری سەخت دابوون، توانای خۆبەڕێوەبردن و پاراستنی سنوورەکانانیان نەبوو بەشێکی زۆری زەویەکانیان پئ کۆنترڵ نەدەکرا. بۆیە دەوڵەتی عوسمانی لەم کاتەدا پێویستی زۆری بە کورد بوو تاکو هاوسەنگیی هێز دروستبێت بتوانێت ڕووبەڕووی ڕووداوو پێشهاتەکان بەردەمی بێتەوە، سوڵتانی عوسمانی بۆئەوەی پلانەکەی سەربگرێت دەیزانی بژاردەی چەک بەرامبەر کورد هەڵەیەکی گەورەیەو بئ سوودە چونکە پاڵپشتی کوردەکان لەدەست دەدا، سوڵتان دیویست شەڕەکانی بەکورد بکات بەرامبەر دوژمنانی کۆتا دوژمنی کورد بێت ئەوکات چەک بژاردەبێت بەرامبەر کوردەکان. بۆیە سەرەتا لە ڕێگایی(ئاین)هەوڵەکانی دەستپێکرد تاکو کوردەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشت لە دەوری خۆیان کۆبکاتەوە، چونکە یەک ئاین و یەک مەزهەبن لەکۆنەوەش چەندین جار کورد لەژێر ناوی ئاین و جیهاد پەلکێشی ڕووداوەکان کراوەو دەستکەوت لەسەر حیسابی کورد بەدست هێنراوە کورد لەژێر ناوی ئاین فریودراوە. سیاسەتی حەکیمانەی سوڵتانی عوسمانی سەرنجڕاکێشانی کورد لە ڕێگەی ئاین بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلام. بەم شێوازە بیری ئاینی کورد بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئاین دەکاتە وەسیلەیەک تاکو بگاتە ئامانجەکانی لە ئەنجامی هەوڵەکانی سوڵتانی عوسمانی کوردەکان پەلکێشی ئەو یەکە سەربازییە کراو سوڵتان دەستی بە پێکانی ئامانجە سیاسیاکانی کرد لەسەر حیسابی کورد.
کورد ئا لێرەدا توشی هەڵەیەکی گەورە دەبێت لەسەر بنەمای ئاین هاتەپاڵ دەوڵەتی عوسمانی.پلانەکە سوڵتان سەری گرتوو سوارەی حەمیدییە لە ساڵی (١٨٩١ز) لە بەشێک هۆزە کوردییەکان دروستبوو سەرەتا ژمارەیان کم بوو دواتر سوڵتانی عوسمانی ئیمتیازات و لێخۆشبوو لە باج و پێدانی دەسەڵات و زەوی و پارە بەو سەرۆک هۆزانەی بەشداریان لەم یەکە سەربازییە کردووە تاکو سەرنجی هۆزەکانی تریش ڕابکێشت و بێنە ناو ئەم یەکە سەربازییە.
سوپا نیزامیەکە ڕێکخستنەکەی بەسئ جۆر دانرابوو”ئامادە ، نیزامی ، یەدەگ” بەپێی تەمەن دانرابوو، کوردەکان دەبێت لەهەر حالەتێکی ناخوازراو دەبێت سەربازەکان ئامادە بن. هەرفەوجێکی ئەم نیزامە(٨٠٠-١٠٠٠) سەربازی لەخۆدەگرت ئەم فەوجانە دابەشی چەند کەتیبەک دەبوون هەرکەتیبەکیش دەبوو چەند کەرت و دواتر سرییە.تێکرای ژمارەکە بۆ ساڵی(١٨٩٩ز) گەیشتە(٦٣) لیوا.
هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی سوارەی حەمیدییە.
١-ئامانجی سوڵتان عوسمانی ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشەی لە ناوخۆی وڵات سەرەتا لە خۆی دەستپێکرد بە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی زێدەڕۆییەکانی دواتر ئەنجامدانی گۆڕانکاری کارگێری، ڕێکخستنەوەی ناوخۆی وڵات بەم گۆڕانکاریانەی خەڵک تێبگەینێت کار بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی دەکات.٢-هەوڵیدەدا ئەو زەوییانەی لە دەستی چوون بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی ئەو ناوچانەشی توانای بەڕێوەبردنی نەبوو بۆشایی هەبوو لە ناوچەکاندا دەیویست بە سوارەی حەمیدییە پڕی بکاتەوە بە بەشداری هۆزە کورییەکان لە سوارەی حەمییدیە دەیویست حکومڕانی ئەو زەویانە بکات بۆیە سوڵتان چەندیین ئیمتیازاتی بۆ سەرۆک هۆزە کوردەکان دەستبەر کردبوو کارئاسانی زۆری بۆ کردبوون لەم نیزامە سەربازییە.
٣-سوڵتانی عوسمانی دەیویست بەهەر جۆرێک بێت خۆی ڕزگار بکات لە پەیماننامەی بەریلینی ساڵی (١٧٨٧ز) کەناچار کرا بوو بەو پەیماننامەیە.
مەبەستی سوڵتان خۆدزینەوە بووە لە جێبەجێکردنی بەندی(١٦)ی رێکەوتننامەکە چونکە جۆرێك لە بەرێوبەرایەتی خۆی دابوو بە ئەرمەن و لەسەر دەوڵەتی عوسمانیی فەرز کرابوو، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەرمەنەکان پشتیوانی دەکرا ئیمتیازاتی لە ناوچەکان زۆر دەبوو هەموو هەوڵەکانی ڕۆژئاواش بەتایبەت ڕووسیا لەهەوڵی دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆ بوو بۆ ئەرمەنەکان.
بۆیە سوڵتان عەبدولحەمید ئەرمەنی بە مەترسی دەزانی لەسەر بەرژەوەندیەکانی،بۆیە بە سوارەی حەمیدییە لە ئەرمەنەکانی دەدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە کورد ئامانجەکانی دەپێکا.لەسەرچاوەکان باس لەوەکرا (٢٠) هەزار ئەرمەنی کوژراوە بەدەستی ئەم نیزامە سەربازییە ئەم قسەیە ڕای گشتی ئەوروپای جوڵاند ئەو نوسینانەی لەسەر کورد دەنوسران و ئەو نموونانەی دەوتران لەسەر ناوی کورد و سەرکردە و سەرۆک هۆزە کوردەکان لە کوشتنی ئەرمەنەکان ناوبانگێکی خراپی بۆ کورد دروستکرد دوورە لە واقیع، چونکە نوسینەکان بەشێوازێک نوسراون..!!هاوسۆزی و لایەنگیری پێوە دیارە مەیلیان بەلای ئەرمەنەکانەوەیە بەبئ لایەنی نەنوسراوەتە مێژووی ئەو ڕووداوەی، ئەمە تەنها بۆ وروژاندنی هەستی خەڵک بەلای ئەم کوشتارەو لێدان لە ناو و قیادەی کوردی و ناشیرینکردنی مێژووی کورد. هەر کوردێک ئەم نموونانە لەسەر سەرکردە کوردەکان بخوێنەتەوە لە سەرچاوە “تورکی و ڕووسی و ئەرمەنی ” دەزانئ لەم نوسینانە هەوڵدراوە سەرکردە کوردەکان بە خراپ نیشانبدەن، بۆیە ئەوەی دەوترئ گومانی تێدانییە مێژووی کورد بەلارێدا براوە.
لەکۆتایدا سوڵتانی عوسمانی گەیشت بە مەرامەکانی و کوردیش لای ڕۆژئاواییەکان ناوبانگێکی خراپی پەیدا کرد وەکو نەتەوەیەکی بەربەری و توندرەو خوێنڕژ ناسێنرا.
بەداخەوەلەشکری حەمیدییە نەگبەتی بوو بەسەر مێژووی کورد، چونکە کورد کارەکتەری سەرەکی ئەو کوشتارە نەبووە کەوا بەمشێوەیە کورد بە خوێنڕژ لەقەڵەم دەدرئ ئەگەر پێداچوونەوەی ورد و پوختی بۆ بکرئ ئەو یەکە سەربازییە هەمووی کورد نەبووە کوشتارەکەش لەلایەن تورکە ئەنجامدراوە بەڵام خراوەتە پاڵ کورد ئەمەش زیانێکی گەورەی لە کورد داو بووە پەڵێکی ڕەش بەسەر مێژووی کورد.