مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوێنێ ئێوارە قوتابییەكی تەمەن 16 ساڵان بە هۆی بەركەوتنی دوو چەقۆ گیانی لە دەستدا.
پۆلیسی زاخۆ لەسەر ڕووداوەكە ڕاگەیاند “لە گەڕەكی عەباسیكێ، شەڕ لەنێوان دوو مێردمنداڵدا ڕویداوە و یەكێكیان بە چەقۆ ئەوەی تری كوشتووە.”
پۆلیس لە ڕاگەیاندراوەكەیدا ڕوونكردنەوەی زیاتری خستووتە ڕوو و دەڵێ “یەكێك لە مێردمنداڵەكان بەناوی (ر. س. م) بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر مێردمنداڵەكەی دیكە بەناوی (ا. ر. ن) تەمەن 16 ساڵان و دوو چەقۆی لێداوە.”
دەشڵێت “دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردووە.”
بە قسەی هاوپۆلەكانی ئەحمەد، دوای تەواوبوونی دەوامی قوتابخانە ئەحمەد و هاوڕێكەی پێكەوە لە قوتابخانە هاتوونەتە دەرەوە و بووەتە دەمەقاڵێیان، دواتر هاوڕێیەكی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و چەقۆی هێناوە و هێرشی كردووەتە سەر ئەحمەد و چەند چەقۆیەكی لێداوە و كوشتويهتى.
لە لایەكی ترەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی زاخۆ لەسەر ڕووداوەكە ڕاگەیاند كە قوربانییەكە خەڵكی شنگالە و لە قوتابخانەیەكی زاخۆ خوێندوویەتی و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.