زارى کرمانجى -وەرتێ:
لە دوێنێوە بایەکى بەهێز ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانى گرتۆوەتەوە، لە چەند شوێنێک زیانى بە دارو درەخت گەیاندووە، لە شارەدێىى وەرتێ بەهۆى بایەکى بەهێز زیان بە دارو درەخت و کارەبا و شوێنە گەشتارییەکان گەیشتووە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” دوێنى لە سەنتەرى ناحیەى وەرتێ بەهۆى بایەکى بەهێز چەندان دارو درەخت شکاون، هەروەها بەهۆى کەوتنى ستوونێکى کارەبا، لە گەڕەکێکى ناحیە کارەبا پچڕا، بەڵام ئێستا کارەباى گەڕەکەکە چاککراوەتەوە”.
هەورەها گووتیشى ” جگە لەوەش لە چەند شوێنێک هێمایەکانى هاتووچۆ ڕاقەناون و بەشێک لە تابلۆى سەیرانگا گەشتیارییەکان تێکچوون و زیانیان پێگەیشتووە، بایەکە زۆر بەهێز بوو، لەوانەیە لە زۆر شوێنى دیکەى سنوورى وەرتێ زیانى هەبووبێ”.