شارەزایان : بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕوو دەدات و پێویستە حكومەت بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بكات و ڕوودانی كارەسات سنووردار بكات
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شارەوانی ئیستەنبوڵی توركیا هۆشداری دا لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە شارەكە و ڕاگەیاند ئەگەری هەیە هێزی بوومەلەرزەكە بگاتە سەرووی 7 پلە.
ماڵپەڕی عەرەبییە لە زاری شارەزایانی توركیا بڵاوی كردەوە “بوومەلەرزەكە ڕەنگە بەهێز و وێرانكەر بێت، بۆیە دەبێت حكومەت بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بكات و ئامادە بێت ئەوەی پێویستە بیكات و ڕوودانی كارەسات سنووردار بكات.”
لەژێر ڕۆشنایی ئەم دۆخە مەترسیدارە، شارەوانی ئیستەنبوڵی توركیا زەنگی ئاگاداركردنەوەكەیان لێدا و داوا لە دانیشتووانی شارەكە دەكەن ئامادەكاریی خۆپارێزی بكەن و داواش لە حكومەت دەكات بە جددی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكات.
لە ئێستادا بەرپرسانی شارەوانی ئیستەنبوڵ گفتوگۆ دەكەن لەسەر گرتنە بەری ڕێوشوێنی سنووردار لەسەر زەوی بۆ پاراستنی ژێرخانی زەوی بۆ ئەوەی بەرگەی بوومەلەرزە بگرێت، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی گازی سروشتی و ئاوی خواردنەوە و تۆڕی میترۆ و تونێلەكانی شارەكە.
هاوكات شارەزایانی جیۆلۆجی توركیا ڕەتی دەكەنەوە چوارچێوەیەكی كاتیی دیاریكراو بۆ بوومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكە دابنێن، بەڵام هاوڕان لەسەر ئەوەی كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئیستەنبوڵ ڕوو بدات، جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئاگاداركردنەوەی پسپۆڕان پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی حكومەت ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتە بەر و بە تایبەت ئامادەكاری تیمەكانی فریاگوزاری پزیشكی، دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، و ئامادەكردنی یارمەتییە مرۆیییەكان، جگە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری. لە نێو دانیشتووان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر كارەساتێكی سروشتی ئەگەری بەبێ ترس.”
توركیا و باكووری كوردستان لە ٦ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری بە خۆییەوە بینی، كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هەزار كەس و وێرانكردنی چەندین باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون.