مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاژەڵەكان كۆمەڵكوژ دەكات.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە ڕۆژی یەكشەممە 25ی شوبات لە سنووری بانە هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران تەقەییان لە كۆمەڵێك ئەسپ كردووە كە لە ناوچەكە خەریكی لەوەڕ خواردن بوونە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 ئەسپ كوژراون.
ساڵانە ڕووداوەكانی تەقەكردن لە ئاژەڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان دووبارە دەبێتەوە و ساڵی 2018 لە رووداوێكی هاوشێوەدا زیاتر لە 90 ئەسپی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن ئەو هێزانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوژران.