بەهۆی ئاڵۆزییەكانی دەریا سوور نرخی نەوت لە سەر ئاستی جیهاندا بە شێوەیەكی گشتی ناجێگرە و هەڵسان و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 82دۆلار و 48سەنتە، دوێنێ بە 80دۆلار و 54سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە 77دۆلار و 55سەنت، لە کاتێکدا دوێنێ بە 76دۆلار بوو.
بەرزبونەوە و دابەزینی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە، بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.