شارەزاییەكی بواری كەشناسی، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش و هەوا بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوەداوە” لە ئەنجامی كاریگەری بارودۆخێكی كەشوهەوای لاواز و خێرا لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە پێشبینیدەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین بەشێوەی نمە باران ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق بكات”.
سادق عەتیە، زیاتر روونیكردۆتەوە ” بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خێرایی با بۆ 50 كم لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات”.
ئەم كەشناسە دەشڵێت” لە شەوی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێكی بارانبارین و سەرمای توند ڕوو لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق و هەرێم دەكات و تا بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت”.
سادق عەتییە، پێشبینیش دەكات” كاریگەری لەسەر هەموو شارەكان دەبێت و بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی كاریگەری لەسەر باكور و ڕۆژئاوای وڵات”.