زاری كرمانجی-چۆمان
لەمبارەیەوە موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” وەك سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، بە هاوکاری کۆمپانیای باڵ و هیزڵ دهستمان كردووه بە خاوێن کردنەوەی ڕێرەوەکانی ئاوەرۆ لە ئاشی بڕەگوێز و گەڕەکی گەردین و گرمەندیل بۆ رێگری گرتن لە دروست بوونی گرفت لە کاتی باران بارین و خاوێن کردنەوەی ژێر پردەکان و چارەسەکردنی گرفتی ڕووچوونی شەقام لە گەڕەکی کۆسرەتان”.
ئاماژەی بەوەشكرد ” لەسەر ئەم جۆرە كارو چالاكیانە بەردەوام دەبێن، لە پێناو خزمەتكردن بە هاوشیاریانمان و ڕێگری كردن لە هەر ڕووداوێكی نهخوازراو.