ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بریکار و یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەوە و لە كۆبوونەوەكاندا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەریەک لە باربارا ليف ياريدهدهرى وهزيرى دهرهوهى ئهمهريكا بۆ كاروبارى ڕۆژههڵاتى نزيك، عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی وزە لە هەرێم تاوتوێ کرا.