ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند” دیدارم لەگەڵ مەسرور بارزانی ، بۆ تاوتوێ کردن لەسەر هاوبەشی ئەمریکا لەگەل هەرێمی کوردستانی عێراق، هاندانی بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدڕالی عێراق. هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە ئەمریکا وەک پشتیوانی هەرێمی کوردستانی عێراقی خۆراگر دەمێنێتەوە.