زاری كرمانجی- سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/2/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێراق، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كه‌یدا، جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز دورێل خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق نیشاندا و دووپاتی كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكاری و پشتگیری‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی گرنگیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانی كرد.