رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكات، بە چەكی جۆری ساچمەیی تەقە لەو كاسبكارانە كردووە كە كاری كۆڵبەری لە نێو رۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەكەن و نزیكەی 20 كەس بریندار بوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکی ساچمەیی ” ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون”.
لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا ئاماژەوە بەوەدراوە” ئەو کۆڵبەرانە سەر، سک، پشت، دەست، پێ و شوێنەکانی دیکەیان لەلایەن ئەو هێزانەوە بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمارکردن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە”.
هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە” ئەو هێزە چەکدارانەی ئێران جگە لە بریندارکردن و لێدانی ئەم کۆڵبەرانە، دەستیان بەسەر سەرجەم کۆڵ و کەلوپەلەکانیان دا گرتووە”.