مەسرور بارزانی بە چەندین دۆسیەیی گرینگ لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن لە كۆبوونەوە دایە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەیی گرینگ و هەستیار دەكەن.
دوای سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لوتكەی جیهانی داڤۆس و دواتریش لوتكەی حكومەتەكان لە دوبێی، بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە دەبێت و دواتریش چەندین كۆبوونەوەی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەمریكا ئەنجام دەدات.