زاری كرمانجی- سۆران:
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق و حكوومەتی هەرێم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سۆرانیان كرد، بە مەبەستی وردبینی كردن لە خەرجی و لیستی مووچە و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە داراییەوە هەیە، ئێستا كارەكانی لیژنەكە بە كۆتا هاتووە و گەڕاونەتەوە.
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، گوتیشی: حیسبات و خەرجی و نووسراوەكان 100% هاوتەریب بوون و لیژنەكە بچووكترین كێشەی لە لیستەكەدا نەدۆزیەوە و سەرمامی خۆشیان دەربڕی بەرامبەر بە كارەكانی گەنجینەی ئیدارەی سۆران و دەستخۆشیان لێكردین.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، ئاشكراشی كرد: 21 ی مانگەوە تەواوی لیستی خەرجی و لیستی مووچە و هەموو راپۆرتەكانمان ناردووە.
پێشتر هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەمەبەستی وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، شاندەكەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هاتوون و دەیانەوێ وردبینی بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو بكەن.