مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی فەلەستین نامەی دەست لە كاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆكی دەسەڵاتی ئێستای فەلەستین كرد .
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، محەممەد ئەشتیە سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوبات دەست لە كاركێشانەوەی خۆی داوەتە دەست مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین .
پێشتر لە وتارێكدا ئەشتیە ڕاگەیاندبوو كە كەرتی غەززە ڕووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە و تا دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە.
هاوكات بە پێی هەواڵێكی سكای نیووز، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی فەلەستین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوبراو ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی دوای كۆتایی شەڕی غەززە دەكات.