زاری كرمانجی-سۆران:
كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 26ی2ی2024، ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه با تاكو كاته‌كانی ئێواره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به‌نزیكه‌ی 4 تا 6 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌ممە 27ی2ی2024، ئاسمان نیچمه هه‌ور ده‌بێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی :10
دهۆک : 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە :11
کەرکوک :17
سۆران :9
حاجی ئۆمەران :3-
گەرمیان :15