ئەڤین بارزانی
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەركردایەتی مەسرور بارزانی، لەو كاتەدا دەستی بە كارەكانی كرد و بەرنامەی كاری خۆی ئاشكرا بوو، كە بە دڵنیاییەوە بەرنامەیەكی زۆر باش و گونجاو بوو بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام پلانی دەرەكی بەتایبەتیش پلانی دوژمنانی گەلەكەمان بەردەوامبوو لە بەغدا، هەندێك گروپ لە هەرێمی كوردستان بەردەوامبوون لە هێرشكردنە سەر كابینەی نۆیەم، وایان نیشانی خەڵك دەدا كە بەغدا شامی شەریفە، بەڵام باشووری عێراق دەبینێت دۆخەكە چۆنە لەو ناوچانەدا ئەوەیە، چونكە خەڵكی عێراق تەنانەت ئاوی پاكی خواردنەوەیان نییە، كە یەكێكە لە مافە هەرە گرنگەكانی هاووڵاتیان.
كابینەی نۆیەم بە زووترین كات دەستییان بە پڕۆژەی ستراتیژی كرد، سەرۆكی حكومەت بڕە پارەیەكی باش بەخشییە پڕۆژەكانی رێگاوبان و چەندین رێگای ستراتیژی و گرنگ دروستكران، تا رادەیەكی دیاریكراو ئابووری كوردستان بەهێز بوو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە كاریگەری خراپی لە پڕۆژەكانی حكومەت كرد، بەڵام پلانی بەغدا و تاوانەكانیان بەردەوامبوو، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا، بەڵام سەرۆكی حكومەت كاری بۆ بەهێزكردنی كەرتی كشتوكاڵی كرد و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بەرهەمی جوتیارانی كوردستان نێردرایە بازاڕی جیهانی، كابینەی نۆیەم كابینەیەكی زۆر گەورە بوو، چاككردنەوەی بەنداوەكان یارمەتیدەر بوون بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو تا رادەیەكی دیاریكراو، چەندین پڕۆژەی گەورە تەواو بوون و سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هەستیان بەوە كرد كە كابینەی حكومەت لە زۆر بواردا سەركەوتوو بووە.
سەرۆكی حكومەت لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانەوە هەرێمی كوردستانی بەهێزتر كردووە، چەندین پلانی مەترسیدار لە دژی هەرێمی كوردستان و گەمارۆی ئابووری و نەدانی بودجە لە بەغداوە دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا كابینەی حكومەت دەتوانێت درێژە بە كار و خزمەتەكەی بدات.
لە هەرێمی كوردستان زۆر هێز هەن كە تا ئێستاش هیچیان بۆ خەڵكی كوردستان نەكردووە، بەڵام هەر دەیانەوێت لە ژێر ناوی كەموكوڕییەكانی كابینەی نۆیەمدا بەرژەوەندییەكانیان بشارنەوە، خەڵكی كوردستان زۆر باش دەزانن كە نۆیەم كابینە لە هەلومەرجێكی زۆر سەختدا توانی زۆر كاری گەورە بكات، خەلكێ ئێمە باش دەزانن ئیشی هەموو كەسێك نییە وڵاتان لە قەیرانەكاندا بەڕێوەببەن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە قەیران و نەخۆشیدا لەگەڵ گەلەكەیدا بووە و لە بەرپرسیارێتی رانەكردووە، سەرۆكی حكومەت لە كاتی خۆیدا گووتی: ئەگەر بە تەنیا بمێنمەوە دیسانەوە هەمیشە خزمەتكاری خەلكی خۆمم.
بۆیە بە قسەی بەشێك لە كەسان سوك و خزمەتكارانی دوژمن كارە سەركەوتووەكانی كابینەی نۆیەم بە كەم سەیر ناكرێ.