شەهلا رەشید- سۆران
بزانە كۆمپانیای ئەپڵ چ ئامۆژگارییەك دەداتە ئەو كەسانەی كە بە هەر هۆكارێك ئاو دەچێتە نێو مۆبایلەكانیان.
هەندێك كەس لەكاتی تەڕبوونی مۆبایلەكانیان، دەیخەنە ناو برنجەوە بۆ ئەوەی لە سووتان بپارێزن، یاخود ئامێری قژ وشككەرەوە بۆی بەكاردەهێنن، هەموو ئەمانەش زیانی دەبێت بۆ مۆبایلەكە.
كۆمپانیای ئەپڵ، چەند ئامۆژگاریەك دەدات كە بریتین لەمانە:
- كە مۆبایلەكەت تەڕ بوو بەخێرایی بیكوژێنەوە
-بەزووترین كات لەنێو ئاوەكە دەربهێنە بۆ ئەوەی ئاوی زیاتری تێنەچێت
-مەیخەرە نێو برنجەوە
-بە هەوای گەرم وشك مەكەرەوە
-بە هێمنی مۆبایلەكەت چەند جارێك بكێشی بە دەستەكەی دیكەتدا بۆ ئەوەی ئاوی زیادە بێتە دەرەوە بەشێوەیەك، شوێنی بارگاویكردنەوەكەی رووی لە خوارەوە بێت.
-بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە شوێنێك دابنێ كە هەوا گۆڕكێی تێدا بێت
-ئەگەر ئاگاداركردنەوە لەسەر شاشە دەركەوت، 30 خولەكی دیكە دوای 24 كاتژمێر وازی لێبێنە، چونكە ئەگەری هەیە پۆرتی بارگاویكردنەوەی مۆبایلەكە هێشتا شێدار بێت
-بارگاوی مەكەرەوە و هیچ سەرچاوەیەكی دیكەی وزەی پێوە مەكە
-ئیسفەنج یاخود لۆكە مەخەرە شوێنی بارگاویكردنەوەی مۆبایلەكەت