مەهدی محەممەد – رواندز :
نرخی نەوتی سپی ماڵان بە بەراورد بە مانگی رابردوو هەرزانبووە و نەوتفرۆشێكیش دەڵێ گۆڕانی كەش و هەوا و دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەت و خێرخوازان وایكرد خواست لەسەر كڕینی نەوت كەم بێتەوە و نرخەكەی هەرزان بێت .
لەمبارەیەوە هەرێم عوسمان نەوتفرۆش بە زاری كرمانجی راگەیاند “لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەغدا بە 135 هەزار دینارە و بە بەروارد بە مانگی رابردوو 15 هەزار دیناری دابەزیووە كه ئهو كات نرخی 150 هەزار بوو”
ئەو نەوتفرۆشی رواندز دەڵێ چاوەڕی دەكرێت نرخەكەی هەرزانتریش بیت، ئەگەر عێراق نەوتی زیاتر بنێرێت و دەشڵێت “كاریگەری خێرخوازان لە دابەشكردنی نەوت، وایكرد خواست لەسەر كڕینی نەوت كەمتر بێتەوە و نرخەكەی هەرزان ببێت.”