شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
پۆلیسی تایلەندی ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە بەلایەنی كەمەوە 34 كەس لە ئەنجامی تەقەیەكی بەكۆمەڵدا كوژراون كە ناوەندێكی چاودێری منداڵانیان لە باكوری وڵاتەكە كردووەتە ئامانج.
هەروەها پۆلیس ڕایگەیاندووە، لە نێو قوربانییەكاندا 20 منداڵ و ئەوانی تریش گەنج و ئافرەتیشی تێدایە و هێرشەكە لە پارێزگای نۆنگ بۆا لا فۆ روویداوە.
حكومەتی تایلەند ئاشكرای كرد كە هێرشبەرەكە ئەفسەرێكی پیشووی پۆلیس بووەو تەمەنی 34 ساڵە، هاوكات دەزگا ئەمنییەكان ئاگاداركردنەوەیان ڕاگەیاندووە بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرەكە.
بە پێی سەرچاوە میدیاكانی تایلەندی هێرشبەرەكە دوای ئەوەی ژن و كوڕەكەی كوشتووە، دواتر خۆشی كوشتووە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ئەو هەواڵەی پشت راست نەكردۆتەوە.