محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
بڕیارە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هەشت حزب کە بارەگای سەرەکیان لە سۆرانە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی نوێنەری ئەم هەشت حزبە یاداشتێکیان لەبەر دەستەو ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی دەکەن کە تێیدا باس و خواس لە کۆمەڵێک ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارکراوە کە وەک دیاردە بوونیان هەیە لە سنوورەکە، دوای کۆبونەوەکەش پرێس کۆنفرانسێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەچێت کە ناوەڕۆکی یاداشتەکە دەخرێتەڕوو
حزبەکانی بەشدار⬇️
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بزووتەوەی گۆڕان
حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان