شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاماژە بە چەند خواردنێك دەكات بۆ ئەوانەی زۆر ئارەزووی ئاو خواردنەوە ناكەن.
د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند”خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو رۆژانە یەكێكە لە بنەما سەرەكییەكانی شێوازی ژیانی تەندروست بۆ خۆپاراستن لە كێشە تەندروستییەكان و كۆنتڕۆڵكردنی هەموو نەخۆشییەكان، بەڵام هەندێك كەس ئارەزووی ئاو خواردنەوە وەك پێویست ناكەن یاخود هەر لە منداڵییەوە فێر نەكروان.
ئەم پزیشكە، گووتیشی” لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند خواردنێك دەكەین بۆ ئەوانەی بڕی پێویست ئاو ناخۆنەوە، لەوانەش:
-خواردنی سەوزە و میوە دەوڵەمەندەكان بە ئاو وەك ترۆزی، خەیار، كاهوو، كەلەرم، بڕۆكلی، سپێناخ، رێواس، كەرەوز، پونگە، كوزەڵە، قەرنابێت، تەماتە، شووتی، شلیك، توو، تووتڕك، كاڵەك، هەرمێ، ترێ، سێو و مزرەمەنییەكان.
-ماست
-شۆربای كەم چەور و خوێ بە تایبەت شۆربای مریشك و قارچك
-شەربەتی فرێش
-چای گوڵە بەیبوون، زەنجەبیل، ئاوی لیمۆ و نەعنا
-شلەی فاسۆلیای سەوز، لۆبیا، كولەكە و بامیە