زاری كرمانجی :
لە سنووری ئیدارە یسەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك هاوبەشی كارەبا، پارەیەكی زۆری كارەبای نیشتیمانییان بۆ گەڕاوەتەوە، بەرپرسێكیش زانیاری دەخاتەڕوو .
ئیدریس سەعید، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەو هاوبەشانەی پارەیەكی زۆری كارەبای نیشتیمانییان بۆ گەڕاوەتەوە كە لە نێویاندا تا 70 ملیۆن دیناریش هەیە، بەدواداچوونمان كردووە و پارەكە بە هەڵە بۆیان گەڕاوەتەوە و بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە كارەبایان بەكارنەهێناوە .
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای سیدەكان، دووپاتی كردەوە، گەڕانەوەی ئەو پارە زۆرە بۆ هاوبەشی ماڵان بەهۆی چەند هۆكار و هەڵەیەك گەڕاوەتەوە، هەڵەكە لە كۆمپیۆتەر یا ژمێركار روویداوە .
گووتیشی:” لە سنووری سیدەكان نزیكەی 20 هاووڵاتی ئەو بڕە پارەیەی بەشێوەی هەڵە بۆ گەڕاوەتەوە، بەشێوەی فەرمی نوسراومان بەرز كردۆتەوە و بەشێكیان راست كردنەوەیان بۆ كراوە، ئەوانەی سەردانی بەشی وزەی كارەبای سۆرانیشی نەكردبێت هێشتا راست كردنەوەی بۆ نەكراوە، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەكەین ئەگەر پارەی زۆریان بۆ گەڕابێتەوە پێویستە لە ماوەیەكی زوودا سەردانی بەشی وزەی كارەبای سۆران بكات .
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لە سنووری سۆران و دەورووبەری ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی ئەو گرفتەیان بۆ دروست بووە و ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی راست كردنەوە پارەی كارەبایانن .