” هێرشەكان 18 ئامانجیان پێكاوەن “
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند ” سوپای ئەمریكا بە پاڵپشتیی هاوپەیمانەكانی، زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر حووسییەكان، كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25-2-2024 فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا باسی هێرشی شەوی رابردوویان كرد و ئاماژەیان بەوەدا ” سوپای ئەمریكا و بەریتانیا بە پاڵپشتیی هێزە سەربازییەكانی ئوسترالیا، بەحرەین، كەنەدا، دانیمارك، هۆڵەندا و نیوزلەندا، هێرشیان كردە سەر 18 ئامانجی حووسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن”.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە ” ئامانجەكانی هێرشەكە بریتی بوون لە، دامەزراوەی هەڵگرتنی چەكی ژێرزەمینی، كۆگای مووشەك، سیستەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، ڕادار و هێلیكۆپتەر”.