شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
لە كاتێكدا سەركوتكردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەكانی جەماوەر لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی یەكێیتی ئەوروپا بیر لە گەمارۆی نوێی دەكەنەوە كە بەسەر ئێران بسەپێنن.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند:” وەزیرانی دەرەوەی یەكێتییەكە لە كۆبوونەوەی داهاتوویاندا، پێداچوونەوە بە گەمارۆ نوێیەكانی سەر كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەكەن”،
بورێل، ئەم لێدوانانەی لە پەراوێزی كۆبوونەوەی نافەرمی سەرۆكی یەكێتی ئەورووپا دا كرد كە لە شاری پراگ بەڕێوەدەچێت، جێگەی باسە كۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لە 17 ی تشرینی یەكەم بەڕێوە دەچێت.
س/ بی بی سی فارسی