زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، گوتی: پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر وەكو دیارییەك لەلایەن كابینەی نۆیەم پێشكەش بە قەزای مێرگەسۆر كرا، بەشێكی زۆری ئەو كەلێنانە پڕ كراونەتەوە كە پێشتر هەبوونە، بەشی ئێوارانمان كردووەتەوە كە دەرفەتێكی زۆری ڕەخساندووە بۆ كچ و كوڕانی دەڤەرەكە كە ساڵانێك بوو لە خوێندن دابڕابوون.
د. تالب شێروانی، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر وەكو دیارییەك لەلایەن كابینەی نۆیەم پێشكەش بە قەزای مێرگەسۆر كرا، كە ناوچەیەكە پڕە لە خەبات و قوربانیدان.
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، گوتیشی: هەبوونی دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە هەر ناوچەیەك گرنگی و بەهای تایبەت بەخۆی هەیە، لە بواری ئابووری، كەلتووری، ڕۆشنبیری و دەرفەتی فێربوون دەرەخسێنێت بۆ گەنج و لاوی دەڤەرەكە، پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر لەم ڕوانگەیەوە هەر زوو كەوتە سەر پێی خۆی و بە سوپاسەوە بە هاوكاری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی كە هاوكارمان بووە لە سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە، بەشێكی زۆری ئەو كەلێنانە پڕ كراونەتەوە كە پێشتر هەبووە، بەشی ئێوارانمان كردووەتەوە كە دەرفەتێكی زۆری ڕەخسان بۆ كچ و كوڕانی دەڤەرەكە كە ساڵانێك بوو لە خوێندن دابڕابوون.