زاری كرمانجی :
گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس لە كۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت، تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ گرێبەستەكە بۆ ماوەی وەرزێكی تر لەگەڵ یانە پاریسیەكە نوێی دەكاتەوە، یا جارێكی تر دەچێتەوە قەڵای بلاوگرانا و لەوێ كۆتایی بە خەونی لە مێژینەی خۆی دەهێنێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی ئەوروپا دووپاتی كردەوە كە میسی تا ئێستا هیچ پێشنیارێكی فەرمی لە پاریس سان جێرماین وەرنەگرتووە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكە.
رۆمانۆ ئەوەش دەڵێ : “ئەو باش دەزانێت كە پاریس دەیهەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بەرشەلۆنەش دەیهەوێت بیگەڕێنێتەوە، بەڵام هێشتا بیری لەئایندەی خۆی نەكردووەتەوە”.
هاوینی 2021 بە هۆی سەختی بارودۆخی ئابووری یانەكە، بەرشەلۆنە نەیتوانی گرێبەستی میسی نوێ بكاتەوە و ئەویش بە ناچاری رووی كردە یانە پاریسیەكە.