زاری كرمانجی-سۆران:
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینیی شه‌هیدان ژینا و پێشڕه‌و دزه‌یی له هۆڵی شه‌هید سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر به به‌هێزی و لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چله‌ی ماته‌مینیی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی و ژینای كچی، ڕایگه‌یاند: پێشتر به كیمیاباران و به عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستن و جینۆساید‌كردن و ئه‌نفالكردن، ویستیان ئه‌م نه‌ته‌وه و وڵاته بسڕنه‌وه، ویستیان ئیراده‌ی ئه‌م میلله‌ته بشكێنن، بۆیه به‌وانه‌ی جاری دووه‌م به مووشه‌كی بالیستی هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ولێر، ده‌ڵێین نه به ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه و نه به ئه‌وانه‌ی ئێستاشتان، ئیراده‌ی ئه‌م میلله‌ته ناله‌رزێ و هه‌ر به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، چونكه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی به‌هێز و ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه و به لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و ده‌ستدرێژی و سسته‌مه‌ی كه كرا نامانوستێنێت له‌كار كردن له پێناوی ئایندهی نیشتمانه‌كه‌مان و ده‌سته‌به‌ركردنی دوا ڕۆژێكی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان.