شەهلا رەشید- سۆران
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، بڕیارێكی دەكرد ” كه رێكلام كردن بۆ ئەو چا و قاوانەی بەمەبەستی دابەزاندن یان زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن قەدەغەیە، هەروەها ئەم جۆرە خواردنەوانە لە بنەڕەتدا پێكهاتەكەیان دەرمانە، بۆیە پێویستە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمانەوە رێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنها لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە فەرمانەكەیدا جەختی لەوەشكردووهتەوە” رێكلام كردن بۆ ئەو جۆرە چا و قاوانە بە هەموو شێوەیەك لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو، نوسراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەیە و هەر كەسێك پابەند نەبێت رێكاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.