شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، لەم بابەتە تەندروستییەدا چەند خاڵێك سەبارەت بە چارەسەری كەم خەوی، دڵتەنگی و سترێس دەخاتەڕوو:
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەم سەردەمەدا زۆرێك لە ئێمە رووبەڕووی كەم خەوی، سترێس و دڵتەنگی بووینەتەوە، بەڵام ئەمانەش چارەسەری خۆیان هەنە، كە لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێك دەكەین كە هۆكارن بۆ ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدان.
هۆكارەكان بریتین لەمانەی خوارەوە كە پێویستە هەموومان خۆمان بەدووربگرین لێیان.
- تێكچوونی شێوازی ژیانمان وەك ئەمڕۆ وەرزش نەكردن و درەنگ نووستن و درەنگ لە خەو هەڵسانە.
- باری دەروونی وەك خەم و خەفەت، زۆر بیركردنەوە و بیستنی هەواڵە ناخۆشەكان تایبەت لە سۆشیال میدیا.
- نەخۆشی جەستەیی هەر شوێنێك كە ئازاری هەبێت
- جگەرە و نێرگەلە كێشان و زۆر چا و قاوە خواردنەوە
- زۆر خواردن بە تایبەتی خواردنی قورس و شیرین چەور لە ئێواران
چارەسەرییەكان:
ئەمانەی خوارەوە بە پێی هەبوون و ئارەزووی خۆت ئامادەیان بكە
-ئامادەكردنی چا لەكاتی عەسر تا كاتی نووستن، یەك ملاك كەچكی چێشت چا بكەرە نێو پەرداخێك ئاوی كۆڵاو دەتوانی هەنگوینیش لەگەڵی تێكەڵ بكەی.
-بەئارەزووی خۆت چای گوڵە بەیبون، یانسون، پونگ، نەعنا و شا ریحانە، هەر كامێك لەمانەت لە ماڵەوە هەبێ دەتوانی لە جیاتی چا و قاوە بەكاربهێنیت بۆ خواردنەوە. - بەهاراتەكانی وەك زەرەچەوە (كركم)، دارچین، زەنجەبیل و رازیانە، هەریەك لە مانەش لە كاتێكی جیاوازدا كەوچكێك چا لە هەر یەكێك لەو بەهاراتانەی ئاماژەمان پێكردن واتە كامەتان لەبەر دەستە لەناو پەرداخێك ئاو بكە و بۆ ئەوەی تامەكەی خۆشتر بێت لاتەوە دەتوانی هەنگوینیش تێكەڵ بكەی.
-كەوچكێكی شیو سركەی سێوی سروشتی و هەنگوین لەگەڵ پەرداخێك ئاو تێكەڵ بكە و دوای نان خواردن بخۆرەوە. - سێ كەوچكی شیو شۆفان لەگەڵ كاسە ماستێك تێكەڵ بكە و ئێواران بخۆ.