كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
حاكم عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە كەناڵەكانی ڕایگەیاند ” كۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە ستانداردی نێودەوڵەتی”.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گووتی” پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی 5 تا 10ی مانگی شەشی ئەمساڵ ڕۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاری بكرێت”.