زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت: ئەو هاووڵاتییانەی كارتی بایۆمەتریان ونكردووە، یان ئەو هاووڵاتییانەی كە كارتی كورتخایەنیان هەیە دەبێت سەردانمان بكەن، بۆ ئەوەی لە دەنگدان بێبەش نەبن.
سەروان مێرگەسۆری، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: داوا لە هاووڵاتییانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دەكەین، ئەوانەی تا ئێستا خۆیان تۆمار نەكردووە، سەردانمان بكەن و خۆیان تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن لە دەنگدان بێبەش نەبن.
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە قەزای مێرگەسۆر، دەشڵێ: ئەو هاووڵاتییانەی كارتی بایۆمەتریان ونكردووە پێویستە سەردانمان بكەن و بەڵگەنامە پێویستەكانیش وەكو كارتی زانیاری، فۆرمی خۆراك و كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن، ئەو هاووڵاتییانەی كە كارتی نیشتمانیان نییە جنسیەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان بهێنن، هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی كە كارتی كورتخایەنیان هەیە، ئەو كارتە كاتەكەی بەسەرچووە و دەبێت خاوەنی ئەو كارتانە سەردانمان بكەن، چونكە ئێدی كار بەو كارتە ناكرێت.