زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت: ساڵانە پلانێكی تایبەتمان هەیە بۆ مانگی ئادار و نەورۆز، ئەوەی بەڵای ئێمەوە زۆر گرنگە پیس نەكردنی ژینگە و پاراستنی ئەو سروشتە جوانەی دەڤەری بارزانە.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ساڵانە پلانی تایبەتمان هەیە بۆ مانگی ئادار و نەورۆز، ئەوەی لای ئێمە زۆر گرنگە ژینگە پارێزییە، هەم پیس نەكردنی ژینگە، هەمیش پاراستنی ئەو سروشتە جوانەی دەڤەری بارزانە.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، دەشڵێ: لەرووی گەشتیارییەوە پلانمان هەیە كە هەندێك شوێنی گەشتیاری هەن زیاتر گرنگی پێ بدەین، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەی حكوومەتی هەرێم بۆ كەرتی گەشتیاری، ئامادەكاری پێویستیش كراوە خەڵكێك ڕوو لە سنوورەكە دەكات، بۆ ئەوەی بەشێوەیەی باش پێشوازی لێ بكەین و بتوانین هەم ژینگەی خۆمان بپارێزین و هەمیش ئەو ژینگە و سروشتەی جوانەی كە هەیە پیس نەبێت.