سادق عەتییە كەشناسی عێراقی رایگەیاند” لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە بارودۆخی كەشوهەوای باراناوی روو لە ناوچەكانی عێراق دەكات، بەڵام ئەگەری بارانبارین لە بەیانی سبەی یەكشەممەدا كۆتایی دێت و بایەكی سارد روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما”.
ئەم كەشناسە زیاتر روونیكردۆتەوە” رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كەشوهەوا پاك دەبێتەوە و ئێوارەی رۆژی سێشەممە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عێراق دەست پێ دەكات و تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە ” پلەكانی گەرما لە رۆژی سێشەممەدا روو لە دابەزین دەكەن و پێشبینیش دەكەن لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت، هەروەها ئەو شەپۆلی سەرمایە تاوەكو مانگی ئادار بەردەوام دەبێت و دوا شەپۆلی سەرمای زستان دەبێت”.