پاش نیوەڕی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە شارۆچکەی زەڕایەن، بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو سەید محسین سەید محەممەد تاوەگۆزی کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی
لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.