مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بە پێی ئەو كارنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دانرابوو، نەوت لە كاتی خۆیدا پێش هاتنی وەرزی زستان گەیشتە قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر”،
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر ئەوەش دەڵێ:” قەزای مێرگەسۆر ناوچەیەكی شاخاوییە و دوورە دەستە، بۆیە ئەو قوتابخانانەی لە سەر سنوورن، نەوتمان بەسەردا دابەش كردوون و ئەوانەی كە ماوەن لە دەمێكی نزیكدا بەسەر ئەوانیشدات دابەش دەكرێت”.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی تا ئێستا 36 قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر نەوتیان بەسەر دابەشكراوە.