پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند ” مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیارێكی داوه كه خزمه‌ته بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی روونیكردۆتەوە ”مه‌سرور بارزانی بڕیاری داوه به‌شێك له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بكرێته‌وه و بۆیان بكرێت به پڕۆژه”.
زیاتر ئاماژەی بەوەدا ” بڕیار درا كۆلێجی پزیشكی له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، مه‌سرور بارزانی گوتی، (هاتووم گوێ بگرم و بزانم چی بكه‌ین بۆ خزمه‌تی شاره‌كه).
له‌باره‌ی خورماڵیش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا بڕیاری داوه كه پرۆسه‌ی بهشارۆچكهكردنی خێراتر بكرێت.
مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بە كۆمەڵێك پڕۆژەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ خزمەتی زیاتر ئەو سنوورە دا.