محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ تیمەکانمان رۆژانە بەردەوامن لە کارو چالاکیەکانیان، بۆ زیاتر هۆشیاری و سود بینین لە هێماکانی هاتووچۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڵمەتێکی فراوانی شووشتی هێماکان ئەنجام درا“.
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێم دەشڵێت“: لە ئایندەیەکی نزیک کربستۆن و هێلکاری ناو تونێلەکە بۆیاغ دەکرێنەوە و ئەم هەڵمەتەش دوای ئەوە دێت کە لە وەرزی زستان هێماکان بەهۆی ئاوی سەر رێگا پیسبوونە و بە خاوێنکردنەوەیان شوفێران سود لەم هێمایانە دەبینن.