زاری كرمانجی-سۆران
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەردەوامن لە لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتووچۆ لەم ڕێگایانەی زیانیان بەر كەوتبوو.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاو زیان بە بەشێك لە ڕێگاو شەقامەكانی دەروەی شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتبوو”.
گووتیشی: ” تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە بەردەوامن لە چاككردنەوەی ئەم رێگایانەو لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان”.